به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار كه پێشتر له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕه‌شه‌ممه پاره‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپریسنه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محه‌ممه‌د ئیبراهیم زاده” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری پیرانشار به دوای ڕاگوێزرانی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چوار مانگ به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٨٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. شایانی باسه، ناوبراو به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.