به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به ناوی “عه‌باس سدیقی” به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عه‌باس سدیقی” دانیشتووی گوندی “شه‌لیم جاران”ی سه‌ر به شاری پیرانشار، شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی مانگی گوڵان له گه‌وره‌دێ لاهیجانی شه‌رقی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترابووه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ. ڕاپۆرته‌كان هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییه‌كی دیكه خه‌ڵكی ئه‌م گونده به ناوی “عومه‌ر خاگزاد” كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ زیندانی ورمێیه ڕاگوێزراوه.