کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی سه‌قز

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی سه‌قز

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی سه‌قز

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی گوڵان، “محەممەد ئوستاد قادر”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕاندنی نزیک دوو ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی بە مەرج لە زیندانی شاری سنە ئازاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “محەممەد ئوستاد قادر” وێڕای كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی “هۆشمەند عەلی پوور” ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ٩٧ لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و شەوی ١٦ی گەلاوێژ و تەنیا دوای ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانیان دانپێدانانی زۆرەملەی ئەم دوو کەسەلە تلویزیۆنی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەم دوو چالاکە سیاسییە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە دادگایی کرابوون و ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانبار، حوکمی سێدارەی “هۆشمەند عەلیپوور” چالاکی سیاسی خەڵکی سەردەشت و حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی “محەممەد ئوستاد قادر” خەڵکی شاری سەقز بە پارێزەر و بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندرابوو.