کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سێقه‌

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری

هاووڵاتییەک بە ناوی “میلاد ڕەشیدی”، خەڵکی گوندی “ئەشکان”، سەر بە ناوچه‌ی ئالانی سەردەشت، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ بە قه‌راری وه‌سێقه‌ ٢٠٠ ملیۆنی، لە زیندانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە مانگێگ لەمەو پێش بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر، پاش دەستبەسەری، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەمشاره‌ کرابوو.