هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “قەرەگۆل”ی سهر بهشاری بۆكان بە ناوی “هیوا قوربانی ئەقدەم” بە دانانی وهسیقهی قورس هەتا کاتی تەواوبوونی قۆناغی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ماوەی ١٣ مانگ بوو لەگەڵ سێ زیندانیی دیکە بە ناوەکانی “محەممەد ئەلیاسی” خەڵکی قەرەگۆل، “مەنسوور شارەبان” خەڵکی گوندی برایمئاباد و “هەژار عەباسی” خەڵکی “گوێگجەلی” لە زیندانی بۆکان ڕاگیرابوو و چارەنووسی نادیار بوو. جێگهی ئاماژهیه، ئەو چوار بهندكراوه ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٩٨، لە زیندانی ناوەندیی شاری مهابادهوه ڕەوانەی زیندانی شاری بۆکان کرابوون. شایانی باسه، ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، “محەممەد ئەلیاسی” و “هیوا قوربانی ئەقدەم” خەڵکی گوندی “قەرەگۆل”ی شاری بۆکان، لە لایەن پایگای “قەرە مووساڵیـ”ـەوە، بانگهێشت و دواتر دەستبەسەر کران. هەروەها، هێزە ئهمنییهکان، “مەنسوور شارەبان و هەژار عەباسی”یان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کردبوو.