به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری سنه به‌ناوی “كیومه‌رس له‌تیفی” كه له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو له مانگی گوڵان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی سپای پاسدارانی شاری سنه كرابوو. شایانی باسه، كیومه‌رس له‌تیفی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كراوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو له كۆتاییه‌كانی ساڵی ٩٧دا و له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به یه‌كساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو و بۆ تێپه‌ڕاندنی حوكمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی زیندانی شاری سنه كرابوو.