لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان سولو، بەندکراوی سیاسی، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە زێندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد كرا و بۆ زێدی خۆی لە کوردستانی سوورییه گەڕاوەتەوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ساڵح نیکبەخت پارێزەری ئەو بەندکراوە سیاسییە هەواڵی ئازاد کرانەکەی پشتڕاست کردووەتەوە. کەمال حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی رۆژاوای کوردستان لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ورمێ دەستبەسەر کران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مهحكووم كرا و پاشان ئهو حوكمه بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە.