به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان، “عومه‌ر خاگزاد” دانیشتووی ئاوایی “شه‌لیم جاران”ی سه‌ر به پیرانشار كه پێشتر له ڕێكه‌وتی ١١ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه و به‌دوای ڕاگوێزرانی له ڕێكه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕ له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی نه‌غه‌دا، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان به بێ نیشان دانی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش بێ ڕێزی كردن پێی گوازترابوویه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ.
