به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا شه‌ش هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان، مه‌ریوان، كرماشان و سه‌وڵاوا، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری بۆكان بە ناوەکانی “فایەق شەریعەت‌پەنا”، “ئامانج حەمزەلوو” و “تاهیر شێخی” كه ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئه‌مشاره‌وه دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کران. له لایه‌كی دیكه‌وه، چالاکێكی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی شاری تاران به‌ناوی “مێهرەبان کشاوەرزی” دوای تێپەڕ بوونی ٤٠ڕۆژ لە حوکمی سێ مانگە زیندانەکەی و هەرەوەها حسێب کردنی ماوەی دەستبەرسەربوونی، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەر له زیندان ئازاد کرا. هه‌روه‌ها “سارا بەرزگەر” هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر بە دانانی وه‌سیقه ئازاد کرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر “مێعراج مورتەزایی”، خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.