کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی سێ هاووڵاتی به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ئازادكرانی سێ هاووڵاتی به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ نه‌غه‌ده‌

ئازادكرانی سێ هاووڵاتی به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ نه‌غه‌ده‌

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، “حیسامەدین پیرانی” بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، “ئەبووبەکر مەحموود حەسەن” بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و “سەلام باپیروەند” بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان لە ڕۆژانی ڕابردوو، لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوون. ڕێكه‌وتی ١٦ی گوڵانی ئه‌مساڵ، “سەلام باپیروەند” و “حیسامەدین پیرانی” لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوون. هەروەها “ئەبووبەکر مەحموود حەسەن” لەگەڵ “ئەحەد مەحموود حەسەن”یش، ڕۆژی ڕێكه‌وتی ١٥ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دەسبەسەر کرابوون. شایانی باسه‌، هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.