به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و مه‌ریوان كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به هۆكاری جیاجیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢٣ی خاکەلێوە بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “حسێن مەحموودی” بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتووە و لە زیندانی ناوەندیی شاری بۆکان ئازاد کراوە. حسێن مەحموودی ڕۆژی سێشممە ٢٦ی گوڵانی پاره‌كه لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و پاش مانگێک گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئەمشارە و دواتر بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو لەلایەن دادگای ڕژیم له شاری بۆکان بە تۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا و مانگی ڕەزبەری پاره‌كه بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کراوە و پاش دوو ساڵ بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتووە و ئازاد کراوە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د عۆبه‌یدی و ڕه‌زا عوسمانی” پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران. شایانی باسه، ئه‌م دوو هاووڵاتییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه به تاوانی “هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی سنه كرابوون.