ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار، بانه و مه‌ریوان كه پێشتر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندان كرابوون، به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له زیندان ئازاد كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “گەرگوولی خوارێ” سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی “شۆڕش عەبدوڵڵانژاد” تەمەن ٣٧ ساڵ كه ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١ میلیارد تمەنی و به شێوه‌ی كاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه، هاووڵاتییەکەی خەڵکی بانە به ناوی “واحید عه‌باس زاده” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ كه ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە، به دوای دوو حه‌فته به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانیدا، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، به دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی و هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاكه‌ی له زیندان ئازاد کرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بە ناوی “پشتیوان ئەفسەر” خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان، بە دانانی وه‌سیقه ئیزنی مەرەخەسی پێدراوه.