کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی سێ هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان پاش مانگێک له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان بە دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی ئازاد کران.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ٥ی گه‌ڵارێزان سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “حامید دادستان، محەممەدعەلی دادستان” و “حەمدی دەبستانی” بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ئه‌م سێ هاووڵاتییه‌یان ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر كردبوو. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنیان، ئه‌م سێ كه‌سه‌یان داوه‌ته‌ بەر لێدان و کوتان و توورەکەیان بەسەریاندا کێشاوە.