به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌غه‌ده و مه‌هاباد، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ، “ئومید موستەفاپووڕ”، چالاکی مەدەنی کە شەوی هەینی ١٣ی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوو، دوای یەک مانگ ڕاگیران له زیندان و ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بە دانانی وه‌سیقه لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، لاوێکی خه‌ڵكی شاری مەهابادی بە ناوی “مەتین خولە” تەمەن ١٦ ساڵ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٨٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. له لایه‌كی دیكه لاوێکی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بە ناوی “مەسعوود خولە” تەمەن ١٧ ساڵ پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٨٠ ملیۆن تمەنی له ئازاد کرا.
