بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ خاکەلیوە، سێ بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “ئارمان غەفووری، عادڵ پیرووزی و “سەلمان ئەفرا“ کە لە زیندانی مەریوان ڕاگیرابوون بە مەرج ئازاد کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، عادڵ پیرۆزی، خەڵکی گوندی “سەردۆش” سه‌ر به مه‌ریوان، مانگی رەزبەری ساڵی ٩٧ دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره بە تۆمەتی “هاوکاری لە گەڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. هەروەها، ئارمان غەفاری، رێکەوتی ٨ی گەلاوێژی پاره‌كه، لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنه بە هه‌مان تۆمه‌ت حوکمی یه‌كساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، سەلمان ئەفرا، خەڵکی گوندی “نێ” ی مەریوان، یەکێکی دیکە لەو بەندکراوانەیە کە سەرەتای رێبەندانی ساڵی ٩٨، بۆ تێپەراندنی ماوەی حوکمەکە رەوانەی زیندانی مەریوان کرابوو. ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧ دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری مه‌ریوان بە تۆمەتی ” هاوکاری لە گەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.