له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و شنۆ به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی، به قه‌راری وه‌سیقه و به‌شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فەرشاد جەهش” كه پێشتر لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی “حامید عەلی مشکوێ” تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی وه‌سیقه و هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “ڕەحمان تابش”، بە دانانی وه‌سیقه هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کراوه.