کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ هەر کامەیان حوکمی ٧ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپابوو، بە دانانی وه‌سیقه‌ی قورس و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کران.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “نەوید سەید محەممەدئ” و “خالید سەید محەممەدی” کە ئامۆزای یەکترن و ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ بە تۆمەتی “سیخۆڕی بۆ وڵاتە دژبەرەکان” هەر کامەیان حوکمی ٧ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپابوو، هەر کامەیان بە دانانی وه‌سیقه‌ی یەک میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.