به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و دروود سه‌ر به ئۆستانی لوڕستان، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، لاوێکی خەڵکی گوندی “عەباس ئاوا” سەر بە شاری بۆکان بە ناوی “ئیبراهیم ڕەحمانی” بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ناوه‌ندی ئەمشارە ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممەی ئه‌م حه‌فته‌یه لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هۆکاری ناڕوون دەستبەسەر کرابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی له ئازادكرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری دروود سەر بە ئۆستانی لوڕستان بە دانانی وه‌سیقه‌ی قورس كردووه. بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ڕەزا سۆفیوەند” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، دوای ئەوەی کە لە لایەن دادگای ئەوشارەوە تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا.