کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ ورمێ

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ ورمێ

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ ورمێ

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ، بە ناوەکانی “شارام کازمیان و محەممەد قزلباش”، بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “شارام کازمیان” بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە و هەروەها “محەممەد قزلباش” بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباری پاره‌كه‌ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ، “شارام کازمیان”ی بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم كرابوو و ئەم حوکمەش ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٨، بەو زیندانییە ڕاگەیەندراوە. هه‌روه‌ها “محەممەد قزلباش”، ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ٩٨، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و پاش دوو حه‌فته‌ ڕاگیران لە گرتووه‌خانه‌ی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.