به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “عه‌لی عه‌زیزی و فه‌رهاد نووری” كه پێشتر له مانگی گه‌لاوێژ وێڕای ٢ كه‌سی دیكه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی سپاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی ورمێ و دانیشتووی ئاواییه‌كانی “تولكی و ئه‌نبی” به ناوه‌كانی “عه‌لی عه‌زیری و فه‌رهاد نووری” هه‌ركام به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م دوو هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٤ی گه‌لاوێژ وێڕای دوو كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی “سه‌فه‌ر نووری، فه‌رزه‌ند حاجی و په‌رویز نووری” له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه له ئاوایی ئه‌نبی ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترابوونه‌وه بۆ قه‌رارگای سپا له زێوه و پاشان ڕاگوێزرابوون بۆ قه‌رارگای “حه‌مزه‌ی سه‌یدولشۆهه‌دا” له ورمێ.