ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، “ئەحەد مەحموود حەسەن” بە دانانی وهسیقهی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و “سەمیع شەریفیان” بە دانانی کەفاڵەت بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی نەغەدە ئازاد کراون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەم دوو هاووڵاتییە خەڵکی پیرانشار و پەسوێن کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووودا و پاش تەواوبوونی قۆناغی لێکۆڵینەوەکەیان بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مانگی گوڵان، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئەحەد مەحموود حەسەن” و “ئەبووبەکر مەحموود حەسەن” خەڵکی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون. ئهمه لهكاتێكدایه كه پێشتر “ئەبووبەکر مەحموود حەسەن” بە دانانی وهسیقهی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرابوو. ههروهها شەوی دووشەممە ٢٢ی گوڵان هێزە ئهمنییهکان لە شارۆچکهی “پەسوێـ”ـی پیرانشار، تازهلاوێكی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە ناوی “سەمیع شەریفیان” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستبوو.