به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان دوای تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ لە حوکمەکەی، لە زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره ئازاد کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلیوە “هێمن مام قادر”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان پاش تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ لە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانەکەی، بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتووە و لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “هێمن مام قادر” له کۆتایی وه‌رزی بەهاری ساڵی ٩٦ هاوڕێ لەگەڵ کەسێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “مستەفا ئەحمەدزادە” به تۆمه‌تی ” پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.