به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، به‌ندكراوێكی سیاسیی خه‌ڵكی كرماشان، به‌دوای تێپه‌ڕاندنی ٩ ساڵ له ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی، به شێوه‌ی مه‌رجدار له زیندانی دیزڵ ئاباد ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ناسح فه‌تاحی” كه له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٠ به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، له ماوه‌ی ڕابردوودا و به‌دوای ته‌حه‌مۆلی ٩ ساڵ له ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی، له زیندانی دزیڵ ئاباد به شێوه‌ی مه‌رجدار ئازاد كرا. شایانی باسه، ناوبراو بۆ ماوه‌ی ١١ مانگ له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان ڕاگیرابوو.