به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی کە ماوەی دوو ساڵه لە زیندانی ناوەندیی کرماشان ڕاگیراوه، بە مەرج لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “عەبدوڵڵا ئەحمەدی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژ، دوای تێپەڕاندنی دوو ساڵ لە ماوەی حوکمی سێ ساڵەی بەندکرانەکەی بە مەرج لە زیندانی دێزڵ ئابادی کرماشان ئازاد كرا. عەبدوڵڵا ئەحمەدی دوو ساڵ لهمهوبهر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دواتر لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری کرماشان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو. شایانی باسه، ناوبراو لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە مافی مهرەخەسی بێبەش کرابوو.