کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی بارزان محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی ئێوین

ئازادكرانی بارزان محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی ئێوین

ئازادكرانی بارزان محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی ئێوین

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “بەرزان محەممەدی” بەندکراوی سیاسی دوای تێپەڕکردنی نیوەی حوکمه‌كه‌ی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردان، “بەرزان محەممەی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەوڵاوای سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، دوای تێپەرکردنی نیوەی حوکمی ٣ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانه‌كه‌ی کە بەسەریدا سەپێندرابوو لە زیندانی ئێوین ئازاد كرا. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، بەرزان محەممەدی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی گۆشخانی سەوڵاوا، ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ٩٧ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران و لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەوشارە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو رۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری هه‌مان ساڵ، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ڕژیم له‌ تاران بە هۆی بەشداری لە “خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی تاران و چالاکی دژی نیزام” حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو و ئەو حوکمە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ سێ سال و ٦ مانگ زیندان کەم کرایەوە.