به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ئێسحاق ڕوحی” چالاكی كرێكاری و خه‌ڵكی شاری سنه كه له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕۆژی جیهانی كرێكار له ساڵی ١٣٨٩ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌دوای ته‌واوبوونی ده‌ورانی مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌ی به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن ته‌مه‌نی له زیندان ئازاد كرا.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ناوبراو له كۆتایی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٨ له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له شاری سنه، به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو كه ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه هه‌روا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها “زانیار ده‌باغیان” چالاكی كرێكاری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز به‌دوای ته‌حه‌مۆلی ٢ ساڵ حوكمی زیندانه‌كه‌ی، له زیندانی شاری سنه ئازاد كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شیناوێـ”ـی شاری پیرانشار، بە ناوەکانی “ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا” و “هاشم مورادی” پاش تەواوبوونی ماوەی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی وه‌سیقه لە زیندان ئازاد کران.