بەپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی گوڵان، ئەفشین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی دوای تێپەڕاندنی ماوەی نزیک بە ٣ ساڵ بەندکران، بەمەرج لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی مرەخەسی پیدرابوو. ئەفشین حوسێن پەناهی، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦ لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیمهوه بە تاوانی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژبه ڕژیم، حوکمی ٨ ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپا. جێگهی ئاماژهیه ئەفشین، پێشتریش لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ٩٦، پاش ٣ ڕۆژ لە بە دیلگیرانی ڕامین حوسێن پەناهی، دەستبەسەر کرابوو.