کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی ئایناز زارع له‌ زیندانی ورمێ

ئازادكرانی ئایناز زارع له‌ زیندانی ورمێ4

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “ئایناز زارع” تەمەن ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن کە بە تۆمەتی “ئەندامبوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ماوەی زیاتر لە سالێکە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە، ئازاد كراوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی سەرماوەز، ئایناز زارع، بەندکراوی سیاسی تەمەن ١٧ ساڵ کە لە زیندانی ورمێ ڕاگیرابوو، دوای ١٥ مانگ به‌ندكران لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. ئازادی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە کاتێکدایە کە ناوبراو حه‌فته‌ی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی ورمێ کە تایبەتە بە منداڵان و تازه‌لاوان، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. بەڵام ئەم حوکمە دوای تانەدان لە حوکمەکە بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم بووەتەوە و لەو ڕووەوە کە ئایناز ماوەی ١٥ مانگە لە زیندان ڕاگیراوه‌، ئازاد کراوە.