کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادبوونی کاتی سێ چالاکی مافی ژنان له شاری سنه

ئازادبوونی کاتی سێ چالاکی مافی ژنان له شاری سنه3

 

سێ چالاکی مافی ژنان بە ناوەکانی شهرزاد ڕەزایی، عەطیە گوڵچینی و مەرزیە مرادویسی بە دانانی وه‌سیقه، بۆ ماوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی، لە زیندانی شاری سنه ئازادکران.

بە پێی ڕاپۆرتی کارگرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی رێبه‌ندان، ئەم سێ كه‌سه‌ کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای تێپەڕاندنی قۆناغە سەرەتاییەکانی لێپرسینەوە و پێکهێنانی پەروەندەی دادگایی، بە دانانی وه‌سیقه‌ ئازاد كران. تا ئێستا هیچ زانیاریەکی فەرمی دەربارەی تۆمەتەکان و بڕی وه‌سێقه‌كه‌ بڵاونەکراوەتەوە. شایانی باسه لەگەڵ ئازادبوونی کاتی ئەم سێ چالاکه‌ی مافی ژنان، پەروەندەی دادگایییان هێشتا کراوەیە و به‌دواداچوونی یاسایی دژ به‌و كه‌سانه‌ بەردەوامە.