عبدالله خانی چالاکوانی کرێکاری، دوای تەحەملکردنی ٦٠ ڕۆژ زیندانی تاکەکەسی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی سنەوه لە ئێوارەی دۆێنێ بە قەراری وهسێقه بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی ههواڵی گهیشتوو، ئەم چالاکوانە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە ژێر لێپرسینەوە و فشار بووە و لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیراوە. دوای تەواوبوونی ٦٠ ڕۆژ، دادگا بڕیاری ئازادکردنی بە کەفالەتی یەک ملیار تمهن داوە و بە شێوەی مۆقەت لە زیندان ئازاد بووە. هێشتا زانیارییەکی فەرمی لەبارەی تۆمەتی ئاراستەکراو بەرامبەر بەو چالاکوانە بڵاونەکراوەتەوە.
