ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شاره‌كانی ١٠ پارێزگای عێراق له‌وانه به‌غدا، زه‌یقار، ئه‌لمۆسه‌ننا، به‌سره، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كه زۆرینه‌ی شیعه‌نشنن، لاوان و خه‌ڵكی ناڕازی چه‌ندین خۆپیشاندانی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌شدا له زۆربه‌ی شاره‌كانی لۆبنان له‌وانه به‌یروت، ترابلۆس، سور، نه‌بتیه، جه‌ل ئه‌دیب، بعه‌لبه‌ك كه به‌شێكیان شیعه‌نشینن و له ژێر كۆنترۆڵی حیزبوڵڵا دان، چه‌ندین خۆپیشاندانی به‌رین به‌ڕێوه‌چوو. قۆناخی نوێی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له به‌غدا له سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له شاره‌كانی لۆبنان، مانگرتن و خۆپیشاندان بۆ ٩مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی عێراق لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. زۆربه‌ی قوربانیان له پارێزگاكانی باشووری عێراق بوون و به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیای حیزبه ئیسلامیه‌كان كوژراون و بریندار بوون. له لۆبنانیش هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناڕازی له هێرشی شارلاتانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل و حبزبوڵڵادا ده‌ستبه‌ه‌سه‌ر كراون. پانتا و به‌رینایی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دوایانه له لۆبنان له ماوه‌ی سێ چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا بێ وێنه بووه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموون و ناسینی چه‌ندین ساڵه‌ی ماهیه‌تی گه‌نده‌ڵ و ڕێفۆرم هه‌ڵنه‌گری ده‌سه‌ڵات، خواستی سه‌ره‌كیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا، ڕووخاندن و نه‌مانی تاقمی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م دوو وڵاته‌یه. به باوه‌ڕی به‌شی زۆری خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتداران و هێزه‌كانی پشت په‌رده سه‌رتاپێ دز و گه‌نده‌ڵن و مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به مانای درێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ژیانیانه.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه خۆڕست بوون و دژبه باروودۆخی ناله‌باری بژێوی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوون. له‌مباره‌وه پێشتر چ ده‌وڵه‌تی عێراق و چ حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵاش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كردبوو. بێ گۆمان ده‌وڵه‌تان و هێزه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌خنه بكه‌نه ناو ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌لاڕێیدا به‌رن. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه ڕه‌وا بوونی ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه ناخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه. كۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌ك هه‌میشه له سه‌ره‌تاوه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بۆ هۆكاری ده‌ره‌كی گه‌ڕانده‌وه و به‌شوێنیدا حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵاش ڕۆژی هه‌ینی به پێچه‌وانه‌ی قسه‌وباسه‌كانی پێشتری خۆی، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی لۆبنانی به پیلانگێری هێزه جیهانی و نێۆنه‌ته‌وه‌یه‌كان دژبه لۆبنان وه‌سف كرد. هه‌م كۆماری ئیسلامی و هه‌م حیزبوڵڵا به‌خاتری پێگه‌یه‌ك كه به قیمه‌تی خوێنی خه‌ڵكی ئه‌م دوو وڵاته بۆیان دابین كراوه، دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیستعفا، ڕووخان و یان ته‌نانه‌ت گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی ده‌وڵتانی عادل عه‌لدولمێهدی و سه‌عد حه‌ریری ده‌ربڕی.
هه‌ژاری به‌ربڵاو و نزم بوونی ئاستی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتانی لۆبنان و عێراق له حاڵێكدایه كه ساڵانه به ملیارد دۆڵار له سه‌روه‌ت و دارایی خه‌ڵكی ئه‌م دوو وڵاته له لایه‌ن ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌ت و هێز و ڕه‌وته ئیسلامیه‌كانی سه‌ربه ڕژیمی لۆبنان و عێراق له‌وانه حیزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی ئه‌مه‌ل و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و حیزبه ئیسلامیه‌كان له عێراق ده‌دزرێن و به‌تاڵان ده‌بردرێن. بێ گومان دزیی به‌ربڵاوی ئه‌وان له سفره‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌ملێكراوی عێراق و لۆبنان یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی خراپتر بوونی دۆخی فه‌لاكه‌تباری بژێوی و ئابووری له‌م دوو وڵاته. به پێی ڕاپۆرتی سه‌ندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ، له وڵاتی عێراق كه چواره‌مین خه‌زێنه‌ی نه‌وته له جیهاندا، ٤٠ له‌سه‌دی خه‌ڵك له هه‌ژاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له ئاو و به‌رق و خوێندن و خزمه‌تگوزاریی پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌به‌رین. له ترابلۆس واته دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی لۆبنان، ٥٧ له‌سه‌دی خه‌ڵك له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
ئه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه له هێرشی وه‌حشیانه‌ی ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته‌كان و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان به‌ره‌و خه‌ڵك ده‌بیندرێ. له به‌رامبه‌ریدا، خه‌ڵكی ناڕازی له عێراق هیرشیان كرده سه‌ر زۆربه‌ی نووسینگه‌ی ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان له‌وانه “عه‌سایه‌بی ئه‌هلی حه‌ق” و ده‌وڵه‌تی یاسای مالكی و ناوه‌نده سه‌ركیه‌كانی حكوومه‌ت و خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دز و چه‌ته‌ی ناو ده‌سه‌ڵات و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانیان بوون. هه‌ر بۆیه‌ش حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا له لۆبنان چنگ و ددانه‌كانی به خه‌ڵكی ناڕازی نیشان دا و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن كه هێزه‌كانی خۆی دێنێته مه‌یدان و بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یان شه‌ڕی تاوخۆیی هه‌ڵده‌گیرسێنێ. هه‌ڵبه‌ت له ماهیه‌تی جه‌نایه‌تكارانێكی وه‌ك خامنه‌یی و حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا دوور له چاوڕوانی نییه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی سووریه‌یان هێنا به‌سه‌ر خه‌ڵكی لۆبنان و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاشی بێنن.
له وه‌ها باروودۆخێكدا، كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی له عێراق و لۆبنان به تایبه‌ت ژنانی ئازار دیتوو له نیزامی دژه ژنی ئیسلامی كه به شێوه‌یه‌كی به‌رین له ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌شداریان كردووه، پێویستیان به هاوپشی و یه‌كگرتوویی و ڕێكخستن و ڕێبه‌ری و ستراتێژییه بۆ ئه‌م خه‌باته. ریاكاری به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت له لۆبنان و عێراق و به‌تایبه‌ت ڕه‌وته ئایینییه‌كان و مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه و سۆننی و كه‌سانێكی وه‌ك مۆقته‌دا سه‌در كه داوای به ڕه‌سمیه‌ت ناسینی مافی خۆپیشاندان و به‌ناو پشتیوانی له مافی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ته‌نیا درۆیه‌كی ئاشكرایه. ئه‌وان به‌نیازن سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بن و به هه‌زینه گیانی خه‌ڵك و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان درێژه به سته‌م و نابه‌رابه‌ری بده‌ن. خه‌ڵكی عێراق و لۆبنان به درێژه‌ی ناڕزایه‌تیه‌كانی خۆیان له ڕۆژی هه‌ینی دا نیشانیان دا كه هیچ متمانه‌یه‌كیان به به‌ڵێنیه‌كانی عادل عه‌بدۆلمێهدی و سه‌عد حه‌ریری و میشێل عۆن نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك، ئه‌وان به به‌شێك له خۆڵقێنه‌رانی ئه‌م باروودۆخه ده‌زانن. ئه‌وان به سازان له‌گه‌ڵ یه‌ك و دژبه به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، هه‌موو هێز و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتیان له ژێرناوی دابه‌شكاری ئایینی و تایفه‌یی له نێوان خۆیانتدا به‌ش كرد و به سه‌روه‌تی ملیۆنی و ژیانی شاهانه گه‌یشتوون و بۆ پاراستنی ئه‌م سه‌روه‌ته مفت و مه‌رحه‌بایه شه‌ڕیان وه‌ڕێخستووه و ئه‌منیه‌ت و ئاسایشیان له ملیۆنان كه‌س ستاندووه‌ته‌وه و ژیانیان له‌ناو بردوون. له‌م كێشمه‌كێشه سیاسی و چنایه‌تیه‌دا، پشتیوانی حیزب و ڕه‌وته چه‌پ و كۆمۆنیست و ئازادیخواز و ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان و باقی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه له به‌ره‌ی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو له به‌رامبه‌ر ده‌وڵتی ئیسلامی له ئێران و عێراق و لۆبنان و هێزه كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌كان، ئه‌ركێكی شۆڕشگێڕانه‌یه.