کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

”  ئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كان” سه‌ر له‌ نوێ چالاك بوونه‌ته‌وه‌

29440b40 7812 4bce 9cfe 4502c6e96d7a 690

٢٧ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩٦، خامنه‌یی له‌ دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ دانشجوویانی حیزبوڵڵایی، گله‌یی له‌ جیددی نه‌بوونی ئۆرگانه‌كانی سه‌ركووت له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ وته‌ی ئه‌و، بایه‌خه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی له‌به‌ر چاو ناگرن كرد و هه‌ندێك شتی وت كه‌ بوو به‌ بنه‌مای یه‌كێك له‌ ڕوكنه‌كانی ئیستراتیژی ڕژیم له‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دژبه‌ران و ناڕازییان. خامنه‌یی له‌و ڕۆژه‌دا وتی:

من به‌رده‌وام به‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ فكری و كرده‌ییه‌‌ جیهادییه‌كان و فكری و فه‌رهه‌نگییه‌كانم وتووه‌ كه‌، هه‌ركام كاری خۆیان بكه‌ن، سه‌ربه‌خۆ و به‌ قه‌ولی مه‌یدانی شه‌ڕ،ئاته‌ش به‌ ئیختیار“.

فه‌رمانیئاته‌ش به‌ ئیختیارئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له‌ ڕژیم، له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بوو، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ و به‌ تایبه‌ت له‌ مانگه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا، پتر له‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك، داوێنی ژنانی ئازادیخوازی گرتۆته‌وه‌. ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ بوێرانه‌ له‌ ئاست یاسایحیجاب وعیفافدا، وه‌ستانه‌وه‌ و حیجابیان له‌سه‌ر فڕێدا. ئه‌و وێنه‌ و ویدئۆیانه‌ی له‌ یه‌ك دوو حه‌وتووی ڕابردوو له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، دریده‌خات كه‌ئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كانبه‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی ئاسته‌نگ بۆ ژنان و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان، چالاك بوونه‌ته‌وه‌.

ئاته‌ش به‌ ئیختیارواته‌ هاندانی ئه‌و فاڵانژ و كۆنه‌په‌ره‌سته‌ مه‌زهه‌بیانه‌ی كه‌ له‌ شوێنه‌ گشتی و تایبه‌تییه‌كان وه‌ك چاو و گوێی دام و ده‌زگا سه‌ركووتگه‌ر و ئه‌منییه‌تییه‌كان، عه‌مه‌ل ده‌كه‌ن و به‌ پاڵپشتیی ده‌سه‌ڵات و یاسا، به‌ره‌وڕووی دژبه‌ران و ناڕازییان ده‌بنه‌وه‌. ئه‌وان بریتین له‌و لات و چه‌قۆكێشانه‌ی كه‌ له‌ژێر چاودێری و پشتگیری پۆلیس و سپادان و كاریان ئه‌زیه‌ت و ئازاری ئه‌و ژنانه‌یه‌ كه‌ له‌ حیجابی ئیجباری بێزارن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له‌ كار و ژیانی خۆیانداـ به‌ناڕه‌وا ده‌زانن. ڕێكخستنیئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كانله‌ مه‌زگه‌وته‌كان و له‌لایه‌ن ئیمام جومعه‌كانه‌وه‌، له‌ ناخی دامه‌زراوه‌ ئاینییه‌كان و به‌ گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی و هیدایه‌تی ڕاسته‌وخۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. “ئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هانده‌درێن و پاداش و ده‌ستخۆشانه‌ش وه‌ردگرن.

به‌ڵام ئه‌وه‌یكه‌ له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه‌ له‌ ژێر ناویئاته‌ش به‌ ئیختیارئاماژه‌ی پێكراوه‌، ڕه‌فتار و كرداری سه‌رجه‌م دیكتاتۆره‌ سه‌رمایه‌دارییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بووه‌. ئامانجه‌ گشتییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌ جه‌ماوه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر به‌شه‌كه‌یتری كۆمه‌ڵگادا ڕابگرێ و هه‌زینه‌ی سه‌ركووت بۆ هێزه‌ نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كان و ده‌سه‌ڵات به‌گشتی، كه‌م بكاته‌وه‌. ئاڵمانی نازی و فاشیزم له‌ ئیسپانیا و ئیتالیا له‌سه‌رده‌می موسۆلێنی و فرانكۆ، به‌ به‌سیج كردنی گرووپه‌ شێوه‌ فاشیستیه‌كان، به‌شێك له‌ خه‌ڵكیان له‌ به‌رامبه‌ر به‌شێكیتردا ڕاگرت. خومه‌ینی وه‌ك ڕێبه‌ر و ستراتیژیستی نیزامی ئیسلامی، یه‌كێك له‌ بناغه‌داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی فریوكارانه‌ی به‌ره‌وڕوو كردنه‌وه‌ی به‌شی دواكه‌وتوو و نه‌زانی كۆمه‌ڵگا، له‌ به‌رامبه‌ر ناڕازییاندا بوو.

فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی بۆسه‌ر كوردستان، ته‌نیا بریتی نه‌بوو له‌ ناردنی هێزه‌ نیزامییه‌كان بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكوو هه‌وڵیدا به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئاسایی و ئه‌وانه‌ش كه‌ زانست و زانیاری ته‌واوییان سه‌باره‌ت به سیاست و‌ بارودۆخی وڵات نه‌بوو، بۆ شه‌ڕ ڕه‌وانه‌ی كوردستان بكات. هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی خومه‌ینی و هاوبه‌شه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ هێرش بۆ سه‌ر دانشگاكان له‌ ژێر ناویشۆڕشی فه‌رهه‌نگی، هێرش بۆسه‌ر به‌هاییه‌كان، ژنان، كرێكاران، ڕووناكبیران، هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران ڕوویدا كه‌، له‌ فتوا له‌ دژی سه‌لمان ڕوشدی به‌هۆی چاپ كردنی كتێبیئایه‌ته‌ شه‌یتانییه‌كانده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی په‌یداكرد.

ئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كانئه‌گه‌ریش به‌شێك بن له‌ خه‌ڵك و سه‌ربه‌ هێزه‌ گومناوه‌كانی ئیمامی زه‌مان و سیخوڕ و به‌كرێگیراوه‌كانی ڕژیم نه‌بن، به‌شێكی نه‌زان و دواكه‌و‌توو و لات و لووتی كۆمه‌ڵگان كه‌ بۆ به‌هه‌ره‌مه‌ندبوون له‌ ئیمكاناتی ماڵیی و كاریی، كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و تووندووتیژی زۆرتر و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌بن.

ژنان، لاوان، هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ران، كه‌میینه‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و بیرجیاوازان، مافی خۆیانه‌ ئه‌و جۆره‌ی كه‌ ده‌یانهه‌وێ جلوبه‌رگ بپۆشن، شێوازی ژیانی خۆیان دیاری بكه‌ن، چی بخۆن و چی بخۆنه‌وه‌ و یاسا ئایینی و ئیسلامییه‌كان له‌به‌ر چاو بگرن یا نه‌یگرن. هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ كه‌ به‌ زۆر و سه‌ره‌ڕۆیی، خه‌ڵك به‌ پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆیان ناچار به‌ ته‌حه‌مول و قه‌بوڵكردنی یاسا و ڕێسا ئاینییه‌كان بكه‌ن.

خومه‌ینی كه‌ ساڵی ١٣٦٠ له‌ پێناو مانه‌وه‌ی نیزامی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی و  ده‌سه‌ڵاتی ئاخوونده‌ كۆنه‌په‌ره‌سته‌كاندا، داوای له‌ دایك و باوكه‌كان كرد كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ دژی جگه‌رگۆشه‌كانیان سیخوڕی بكه‌ن، داهێنه‌ری سه‌ره‌كیی فه‌رمانیئاته‌ش به‌ ئیختیاربوو. خامنه‌یش به‌ گله‌یی و نیگه‌رانی له‌ بێتوانایی دام و ده‌زگا سه‌ركووتگه‌ره‌كان، له‌ ده‌مارگرژی و نه‌زانی به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگا، كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركووت و سه‌ره‌ڕۆیی ئایینی به‌هێزتر بكات. “ئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كانناسناوێكی نوێیه‌ بۆ حیزبۆڵڵاییه‌كانی جاران، كه‌ به‌هۆی به‌دناوییه‌وه‌ له‌ به‌رگێكی دیكه‌دا، پێناسه‌ ده‌كرێن. بێگومان جه‌ماوه‌ری وشیار و شه‌ریفی ئێران وڵامێكی ڕوون و لێبڕاوانه‌شیان بۆ ئه‌وان ده‌بێت. بۆ خه‌ڵكی بێزار و وه‌گیان هاتوو له‌ ده‌ست كۆنه‌په‌ره‌ستی ئایینی، زۆروێژی و سه‌ره‌ڕۆییئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كانهیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ لات و لووته‌كانیتری سه‌ربه‌ حكوومه‌ت نییه‌ و هه‌موویان ده‌بێ شه‌رمه‌زار  و ڕه‌سوا بكرێن.