سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، كرێكارانی ئیداره‌ی ڕێگاوبانی قه‌زوێن سه‌رله نوێی له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان له‌سه‌ر كار چوونه‌ته تاران و له به‌رامبه‌ر وه‌زارتی راه و شه‌هرسازیی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی و ئیداره‌ی گشتی راه و شه‌هرسازیی قه‌زوێن ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ستپێكردووه به چوون بۆ تاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون. ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد وێڕای داواكاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازییان له‌باره‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاندووه، له‌حاڵێكدا بێكار كراوه كه هه‌ركامیان چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و هیچكامیان هه‌تا ئێستا به بیمه‌ی بێكاری نه‌ناسێندراون.