“باقر بەهرامی” بەرپرسی ناوەندی ڕووداو و ئورژانسی پزیشکیی زانکۆی علوم پزیشکی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕایگەیاندووه، تا ئێستا ٢٦ کەس بە هۆی بەکار‌هێنانی مەشڕووبی ده‌ستكرد لەو ئۆستانه تووشی مه‌سموومییه‌ت بوون.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ژمارەی ئەو کەسانەی كه بەهۆی خواردنەوەی ئەلکۆل و بەکار‌هێنانی بە شێوەیەکی ناتەندروست ژەهراوی بوون ڕایگه‌یاند: لە ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕەشەممەی ٩٨ەوە تا ٩ی خاکەلێوە، ٢٦ کەس بەهۆی بەکارهێنان و خواردنەوەی ئەلکۆل مه‌سمووم بوون کە لە نێویاندا ٥ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.