كوژرانی ١٢ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ئێران له‌ سوورییه‌

ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ سوورییه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه‌ لانیكه‌م ١٢ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ئێران، شه‌وی ڕابردوو له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر پارێزگای ده‌یره‌لزوور، كوژراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ستادی فه‌رمانده‌یی میلیشیاكانی ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ده‌یره‌لزوور هاوسنوور له‌گه‌ڵ عێراق، ٨ جار كراوه‌ته‌ ئامانج. شایانی باسه‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌مه‌ دووهه‌مین هێرشی ئاسمانییه‌  بۆ سه‌ر پێگه‌ی هێزه‌كانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی له سوورییه‌.‌ چاودێری مافی مرۆڤ پێشتر باسی له‌ كوژرانی ٩ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ئێران به‌هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ جۆزه‌ردان كردبوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *