ڕۆژی شەممە ٩ی مانگی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئەیوب حەدیسی” و ڕەحمان خدمه‌ت گوزار” خەڵکی شاری پیرانشار و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “سۆهه‌یب یارئه‌حمه‌دی” لە لایەن هێزە ئەمنییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ده‌كرێن.به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به بێ نیشان دانی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ده‌گوازرێننه‌وه. جێگای ئاماژەیە کە هیچ زانیارییەکی ڕوون لە سه‌ر هۆكاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.