‌مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی ئاب تابان

زیاتر لە ٢٠٠ کرێکاری شیرکەتی “ئاب تابان” لە ناوچەی “جۆفەیری” سەر بە شاری هۆوەیزە، لە ئۆستانی خووزستان، لە ناڕەزایەتی بە پەرداخت نەکردنی حەقدەستە دواخراوەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.

بە وتەی کرێکارانی ناڕازیی، پەیمانکاری ئەو شیرکەتە دەرکراوە و کرێکاران ٢ مانگە هیچ حەقدەستێکیان پێ نەدراوە. شایانی باسە، کرێکارانی ئەو شیرکەتە لە مانگی گەلاوێژیشدا، بۆ وەرگرتنی حەقدەست و مۆتاڵباتەکانیان مانیان گرتبوو.  جێگەی ئاماژەیە کە یەکێک لە خواستەکانی کرێکاران، پەرداختی حەقدەستەکانیان لە کاتی خۆی دایە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *