کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

یه‌كگرتوویی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

یه‌كگرتوویی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ شاره‌

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران سه‌ردانی ماڵی یه‌ك دی ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان كۆده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ ڕه‌شت، بابۆل، تاران،كه‌ره‌ج، ئه‌راك و ئیسفه‌هان چاویان به‌ یه‌ك كه‌وتووه‌ و پێكه‌وه‌ سه‌ردانی گڵكۆی ئازیزانیان كردووه‌ و له‌وێ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی یه‌كگرتوویی خۆیان له ‌به‌رامبه‌ر ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان داوه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و فیداكارییه‌كانیان به‌لێنیان داوه‌ درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.