کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

یارمه‌تیدانی منداڵانی سیستان و به‌لووچستان له‌لایه‌ن ڕه‌سووڵ خادم

یارمه‌تیدانی منداڵانی سیستان و به‌لووچستان له‌لایه‌ن ڕه‌سووڵ خادم

ڕه‌سووڵ خادم، پاڵه‌وانی زۆرانبازی و كه‌سایه‌تی خۆشناوی وه‌رزشی ئێران له‌ گرته‌ ویدیۆیه‌ك دا باسی له‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌تی كچانی سیستان و به‌لووچستان كرد و خوازیاری كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ منداڵانی ئه‌و پارێزگایه‌ بوو.

ڕه‌سووڵ خادم له‌ گرته‌ ویدیۆیه‌ك دا ده‌ڵێت: سفره‌ی منداڵانی سیستان و به‌لووچستان به‌تاڵه‌. ڕه‌نگه‌ خزممان بن یان له‌ ته‌نیشت ماڵه‌كه‌مان دا بژین. ده‌س و باڵی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانیش به‌تاڵه‌ به‌ڵام ده‌توانین به‌ هه‌ر ڕاده‌ كه‌ له‌ توانامان دا بێت یارمه‌تیان بده‌ین، بۆ ماوه‌یه‌كیش بووه‌، ده‌توانین به‌ قه‌ده‌ر پاروویه‌ك نان دڵی منداڵانی هه‌ژاری ئێرانی خۆش بكه‌ین.