ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌راسمێك به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “هێمن ئامان” له شاری بۆكان و “شه‌ماڵ خه‌دیریپور” له شاری مهاباد به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی بزووتنه‌وی ژینا، “هێمن ئامان” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی دا گیانی به‌ختكرد. هه‌روه‌ها “شه‌ماڵ خه‌دیریپور” مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له مهاباد به‌سه‌ختی بریندار و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، گیانی له پێناو ئازادی دا به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.