“ئێرشاد ڕه‌حمانیان” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر، له ڕه‌وتی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی به‌ختكرد.
پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئێرشاد ڕه‌حمانیان”، بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌موو ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانیان گرت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وت. یه‌ك مانگ دواتری واته ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨، ته‌رمی ئه‌شكه‌نجه‌دراوی ئێرشاد له به‌ندئاوی گاڕانی مه‌ریوان دۆزرایه‌وه له حاڵێكدا ئێسك و پرووسك و ددانه‌كانی شكابوو. كاتێك باوكی ئێرشاد ته‌رمی له‌ت له‌تكراوی ڕۆڵه‌كه‌ی بینی، جه‌ڵته‌ی دڵ لی دا و ماوه‌ی چوار ساڵه نیوه‌ی جه‌سته‌ی له‌كار كه‌وتووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناله‌باره.