ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ئازادیخواز و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی تاران و ئیزه، ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی تاران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی”، مه‌زاره‌كه‌یان گۆڵباران كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. هه‌روه‌ها له شاری ئیزه خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “سپێهر مه‌قسوودی” و “حه‌میدڕه‌زا شه‌ریعه‌تی” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، به‌ڵێنیان دا تۆڵه‌ی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه.