ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاره‌كانی كوردستان و ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: له كۆتاییدا هه‌ر ڕۆشنایی به‌سه‌ر تارێكی شه‌ودا سه‌ر ئه‌كه‌وێت.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی شاهۆ به‌همه‌نی، سارینا ساعدی، په‌یمان منبه‌ری، مه‌تین نه‌سری، عیسا بیگله‌ری و یه‌حیا ڕه‌حیمی له شاری سنه له‌سه‌ر گڵگۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه و به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دایكی ژینا ئه‌مینی له شاری سه‌قز، سفره‌یه‌كی ڕه‌نگینی بۆ ڕێزگرتن له یادی كچه‌كه‌ی ڕاخست و بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتا گه‌راوه‌ند مه‌زاره‌كه‌یان گۆڵباران كرد. له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده، موحسین كۆچه‌كسه‌رای، عه‌باس مه‌نسووری و ئومید موئه‌یێدی له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.