کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ شیراز و كه‌ره‌ج

یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ شیراز

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو مه‌راسم به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئومید موئه‌یێدی” و “فه‌رهاد مه‌جده‌م” له‌ شۆڕشی “خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی شیراز و كه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئومید موئه‌یێدی” خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی شیراز بوو كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ دا به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها، “فه‌رهاد مه‌جده‌م” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی: به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له‌ شاری مه‌لاردی كه‌ره‌ج گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی شه‌ممه‌ دوو مه‌راسمی جیاجیا به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئومید و فه‌رهاد له شاره‌كانی‌ شیراز و كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیا‌نه‌وه‌ ڕێكخرا و دایكانی دادخواز وێڕای گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، تێدا به‌شداریان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیدا نوێ كرده‌وه.