کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

یادكردنه‌وه‌ی ٣٦مین ساڵڕۆژی كیمیابارانی حه‌له‌بجه له‌ هه‌رێمی كوردستان

یادكردنه‌وه‌ی ٣٦مین ساڵڕۆژی كیمیابارانی حه‌له‌بجه له‌ هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌ مه‌راسمێكدا یادی قوربانیانی كیمیابارانی حه‌له‌بجه‌یان له‌و شاره‌ به‌رز نرخاند.

٣٦ ساڵ له‌وه‌به‌ر ڕژیمی به‌عسی عێراق به‌ بیانووی هه‌بوونی هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ شاری حه‌له‌بجه، ئه‌و شاره‌ی به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردوومان كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌ر ساڵه‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌ گۆڕستانی شه‌هیدانی ئه‌ شاره‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان گوڵباران ده‌كه‌ن.