کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی داعش له‌ شه‌نگال

یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی داعش له‌ شه‌نگال 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ژینۆسایدی كوردانی ئێزدی به‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش، خه‌ڵكی شه‌نگال مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌ڕێوه‌ برد.

 لە ٣/٨/٢٠١٤ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری. لەو هێرشەدا ١١هەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی ده‌ستبه‌سه‌ر، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن کران.  بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ “بەهۆی هێرشەکانی داعش بۆسەر شنگال و دەوروبەری، نزیکەی پێنج هه‌زار كه‌س کۆمەڵکوژ و شه‌ش هه‌زار و ٤١٧ كه‌س ڕفێندران. له‌و ڕێژه‌یه‌ سێ هه‌زار و ٥٧٦ كه‌س ڕزگار كراون و دوو هه‌زار و ٨٤١ كه‌س بێسه‌روشوێنن و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. هه‌روه‌ها، ١١٩ گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ دۆزراوته‌وه‌ كه ته‌نیا په‌نجا گۆڕیان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌.