ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی مهاباد و سنه به ناوه‌كانی “شاهۆ خزری” و “یه‌حیا ڕه‌حیمی”، مه‌راسمێكیان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونیان به‌ڕێوه برد.
ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، “شاهۆ خزری”، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لە ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا” بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی شاهۆ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی به‌ڕێوه برد و مۆمیان بۆ داگرسان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی “یه‌حیا ڕه‌حیمی” له شاری سنه، له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ڕۆڵه‌كه‌یان، كه‌یكیان له نێو بنه‌ماڵه كه‌م داهاته‌كاندا بڵاو كرده‌وه. “یه‌حیا ڕحیمی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سنه گیانی به‌ختكرد.