کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

یاداشتی ٤٠٠ ڕۆژنامەنووس بۆ یەکێتی ئەورووپا لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە

٤٠٠ ڕۆژنامەنووس و میدیاكاری كوردستان یاداشتێکی هاوبەشیان لەسەر پاکتاوکردنی گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە ئاراستەی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا دەکەن و داوا دەکەن، هەڵوێوستیان دژی هێرشەکانی تورکیە هەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژی ١٧ی نیسانەوە، دەوڵەتی توركیە هێرشێکی بەرفراوانی لە ئاسمان و زەوییه‌وه‌ بۆ سەر باشوری کوردستان دەستپێکردووە و لەوكاتەوە تائێستا شه‌ڕێكی قورس لە ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەڕێوە دەچێت. لە دژی ئەو هێرشە ٤٠٠ ڕۆژنامەنووس و کارمەندی بواری میدیایی و ڕاگەیاندن لە ئەوروپا یاداشتێکی هاوبەشیان لە برۆکسل لە دژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیە ئامادەکردووە و ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا خستیانەڕوو. لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئێمە وەک ڕۆژنامەوان و میدیاکاران پاکتاوکردنی گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە بەتووندی سەرکۆنە دەکەین و داوا لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا دەکەن، کە پاڵپشتی سەربازیی، سیاسیی و ئابووریی بۆ دەوڵەتی تورکیە ڕابگرن و داوایان له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی گەلی كورد لە یەکێتی ئەوروپا و جیهان كردووه‌ كه‌ بەرامبەر بەو شەڕە بووەستنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

komalah

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری ئێلام بەهۆی کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان

komalah

ژێر ئاو کەوتنی زەوی ژمارەیەک لە کەشاوەرزانی شاری پیرانشار

komalah

دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە شاری میاندواو

komalah

زیندانی کردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە

komalah

مانگرتنی كارمه‌ندانی موخابه‌راتی شاری ئیلام

komalah