ڕۆژی دوشەممە، ١۶ی مانگی جۆزەردان، لە گەڕەكی “سێتاقان”ی ھەولێر، ھەوڵی تیرۆركردنی ئەندامێكی سازمانی “خەباتی كوردستانی” ئێران به ناوی “ئهكبهر سهنجابی” درا و ناوبراو بهسهختی برینداربوو.
بەپێی زانیارییەكان، لە ڕێگەی بۆمبێكی مهغناتیسییەوە ئۆتۆمبێلەكەی “ئەكبەر سەنجابی” کراوەتە ئامانج و ناوبراو بەسەختی بڕیندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەكی ھەولێر لەژێر چاوەدێری پزیشكیدایە. ناوبراو خەڵكی شاری “سەرپولی زەھاو”ی سهر به ئۆستانی كرماشانه و 49 ساڵ تەمەنییەتی. شایانی باسه كه دهزگای دژە تیرۆری ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئەو ھەوڵە تیرۆریستییەی پشتراست كردۆتەوە.