رۆژی ٢٧ ی ڕێبەندان چلەی دوو لاوی کرێکاری گیانبەختکردوو “محەممەد حسێنی” و “محەممەدمێهدی کەرەمی” بوو. گوروپێکی بەرچاو لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە وەک بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، نووسینی دیوار، بڵاوکردنەوەی بەرینی شەونامە و شتی لەو بابەتە، بانگەوازیان کردبوو تا لەم ڕۆژەدا بۆ ڕێزگرتن لەم دوو کرێکارە لاوە و مەحکوم کردنی ئێعدامکرانی جەنایەتکارانەیان لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە دەست بدەنە خۆپیشاندانی خیابانی. بەپێی ڕاپۆرتەکان و ئەو هەواڵانەی کە ئیمکانی بڵاوبوونەوەیان هەبووە پێشوازی گەرم لەو بانگەوازانە کراوە. تێکۆشەران و شۆڕشگێڕان لەم رۆژەدا لە شارەکانی تاران، کەرەج، تەورێز، مەشهەد، یەزد، ڕەشت، کرمان، ئەهواز، ئیسفەهان، ئابادان، هورمزگان، ئەراک، سنە، مهاباد، کرماشان، جوانڕۆ، ئیزە، ئیلام، گورگان، ئامول، لاهیجان، بروجێرد، خوڕەم ئاوا، و چەند شاری تر سەرەڕای حوزوری زۆری سەرکوتگەران لە سەر شەقامەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دژبە کۆماری ئیسلامی دروشمیان وتەوە و هێندێک جاریش لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تێكهەڵچوون. لە تاران حوزوری ناڕازیان و شۆڕشگێڕان لە خۆپیشاندانەکاندا بەرچاو بوو. ئەوان لە تارانپارس، سەتارخان، مەیدانی ئینقلاب، چوارڕێیانی سەرسەوز، بۆلواری فیردەوس، بۆلواری ڕۆژهەڵاتی تاران و چەندین ناوچەی دیکەی ئەوشارە لەسەر شەقامەکان دەستیان دایە خۆپیشاندان. ڕاپۆرتەکانی شاهیدێکی عەینی لە حەوت حەوزی نارمەکەوە هێندێک خاڵی بەرچاوی تێدایە. ئەو نوسیویەتی: ” خەڵک لە کاتژمێر ٦ وە لە شەقامی ئایەت دا کەمێک مانەوە و لە حەوت حەوز کۆبوونەوە، لەو مەسیرەدا بەرەوڕووی بەکرێگیراوان بوونەوە و لە پیادەڕۆ و شەقامی ئایەت دا درێژەیان بە خۆپیشاندان دا. دروشمی زاڵی خەڵک لەم ڕێپێوانە ناڕەزایەتیەدا مردن بۆ دیکتاتۆڕ بوو. دوای زیاتربوونی جەمعیەت دروشمی “هەژاری، گەندەڵی، گرانی، دەڕۆم تا سەرنگونی“، “ئەمساڵ سپا کوشتە ئەدا، مردن بۆ کوللی نیزام” و “زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت” لە شەقامەکاندا دەنگی ئەدایەوە. لەو ماوەیەدا دنگی چەند تەقەیەکی هەوایی بیستراوە.
ئەمشاهیدەعەینیووردبینەتایبەتمەندیەکانیئەمخۆپیشاندانەبەمشێوەیەدەگێڕێتەوە: ” خاڵی جێگای سەرنج لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی نارمەک حوزوری بەرچاوی گەورە سالان لە نێو جەماوەردا بووە. ئیتر کچان و کوڕانی لاو لەسەر شەقامەکان بە تەنیا نەبوون و میان ساڵان و تەنانەت بە ساڵاچوانیش لە پاڵیاندا دروشمیان داوە. خەڵک بە گشتی لەو ناوچەیە بە شێوەی جۆراوجۆر پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕیوە و دروشمەکانیان لەگەڵ وتونەتەوە و تا کاتژمێر دەی شەو هاوڕێیەتیان کردون و دروشمی مردن بۆ کولی نیزام، تەکلیفی بەکرێگیراوانی وەرد و درشتی حاکمیەت ڕوون دەکەینە، بەردەوام بووە.”
گەڕانەوەی شۆڕشگێڕان بۆسەر شەقامەکان، لە بارودۆخێکدا کە هێزە سەرکوتگەرەکان تا ئاستێک ترساو، بێ هیوا و مونفەعیل بوون، دەرخەری گەیشتنی شۆڕشی ئازادیخوازانە، بەرابەری تەڵەبانە و دادپەروەرانەی خەڵکە بە قۆناغیکی نوێ. بەڵام نابێ لەبیر بکرێت کە شەقامەکان تەنیا یەکێک لە مەیدانەکانی ئاکسیۆنە شۆڕشگێڕانەکانی سەرتاسەری تێکۆشەران و شۆڕشگێڕانە. لە ماوەیەکدا کە ئەم هێزە ڕەزمەندەیە بەدروستی تاکتیک گەلی ئاقڵانەتری لە بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ بەکرێگیراونی جەنایەتکاری ڕژیم هەڵبژارد بزوتنەوەی کرێکاری” شاملی خەنەنشینانی کرێکاری و مامۆستایان” بە داخوازی هێرشبەرانەتر سەرلەنوێ بە ڕەواڵەتێکی سینفی و لە کردەوەدا سیاسی هاتنەوە مەیدان. خەباتی سینفی کرێکاران بە هۆی دخاڵەتی هێزەکانی ڕژیم بە قازانجی خاوەنکاران بەردەوام حاڵەتی سیاسی بەخۆیەوە گرتوە و پێویستە ئەوان بە سینفی– سیاسی بناسرێن. لەم قۆناغەدا لایەنی سیاسی بەهۆی گۆڕانی هاوسەنگی هێز بە قازانجی خەڵک زاڵترە. یەکێک لە ڕاگەیاندنەکانی کرێکارانی ڕەسمی شیرکەتی نەوت دەرخەری پێوەندی ئەم شۆڕشەی ئێستا و بزوتنەوەی کرێکاریە. پێشتر کرێکاران نووسیبویان: “ئێمە وتبومان، سەبری ئێمەش سنوری هەیە، وتبومان و نەتان بیست، ئێستا دەبینە سێڵاوێک کە تەخت و بەختتان ڕادەماڵێ. ئەزمونێکی تاڵمان لە خەبات و کێشمەکیش، لە دانی بەڵێن پێمان و بەکردەوە دەرنەهاتیان لەگەڵتاندا هەیە، زۆرمان هۆشداری پێداون و نەتان بیستوە، لە داهاتودا چاوەڕێی سێڵاوی قین و توڕەیی تێکۆشەرانی بوێری ئیمە بن و بزانن چۆن تۆڵەی گیرفانی بەتاڵ و سفرەی خاڵیی و ئەو نەهامەتیانەی بەسەرتاندا هیناوین دەکەنەوە.
هەڵبەت شەقامەکان گرنگن و دەبێ بە بەهێزکردنی زیاتری هاوسەنگی هێز بە قازانجی خەڵک بە شێوەیەکی بەرین ئەوان فەتح بکرێن، بەڵام ئەوەی کە تەکلیفی شۆڕش بە قازانجی کرێکاران، ژنان، لاوان، تێکۆشەرانی دەستەبەرکردنی مافی چارەی خۆنووسین، پارێزەرانی ژینگە و بە گشتی خەڵکی زەحمەتکێش و ئازادیخواز یەکلایی دەکاتەوە مانگرتنی سەرتاسەری و ئیفلیج كهرهوهی کرێکاران بە تایبەت لە پیشەسازی نەوتدا دەبێت.